سەرۆک بارزانی: پارتی هەموو هەڵبژاردنێک یەکەم بووە و لەمەودواش هەر یەکەم دەبێت
- کوردستان
- 15 تشرینی یەکەم

سەرۆک بارزانی لە کەرنەڤاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یاریگەی فرانسۆ هەریری
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لەمیانی پێشکەشکردنی گوتارێک لە کەرنەڤاڵی پارتی لە هەولیر ڕایگەیاند، پارتی خاوەنی بیرۆکەی هەڵبژاردنە لە کوردستان و یەکەمجار لە کۆیە من داوام کرد. جەختیشی کردەوە پارتی لە هەموو هەڵبژاردنێک یەکەم بووە و ئەمجارەش یەکەم دەبێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە 15-10-2024، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و هەردوو جێگرانی سەرۆکی پارتی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، گەورەترین و دوایین کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی لە یاریگای فرانسۆ هەریری بە بەبەشداریی دەیان هەزار کەس بەڕێوچوو.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی لە کەرنەڤاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: لە یەکەم هەڵبژاردنەوە پارتی یەکەم بووە و لەمەودواش هەر یەکەم دەبێت، ئێمە پلانی هەڵبژاردنێکی پێشوەختە و نەخشە بۆ دانراومان پووچەڵکردەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: سەرۆک بارزانی لەبەردەم دەیان هەزار لایەنگری حیزبەکەیدا گوتی: لە یەکەم هەڵبژاردنەوە پارتی یەکەم بووە و لەمەودواش هەر یەکەم دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "لەماوەی بانگەشەدا ئێمە تەحەمولی زمانی زبر و قسەی نەشیاومان کرد" سەرۆک بارزانی وای گوت.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی، گوتی: دوای هەڵبژاردن نابێت ئەم فەوزایە لە کوردستان بمێنێت، خواستی خەڵکی کوردستانیش دەبێتە بەرنامەی کاری کابینەی داهاتوو.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بوو و بۆ ماوەی 20 ڕۆژ بەردەوام بوو و کاتژمـێر 12ی ئەمشەو کۆتایی دێت، واتە پێنج ڕۆژ پێش هەڵبژاردنی گشتی کە بڕیارە 20ی ئەم مانگە بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە