
ساتی گەیشتنی ژمارەیەک پەنابەری لوبنانی بۆ عێراق
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئامارێکی فەرمیی عەتەبەی حوسەینی، تائێستا پارێزگای کەربەلا بەتەنیا پێشوازیی لە نیوەی ئەو پەنابەرە لوبنانییانە کردووە کە ڕوویان لە عێراق کردووە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان، زیاتر لە ملیۆنێک هاووڵاتیی لوبنان ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ بوون، لەو ژمارەیەش نزیکەی هەشت هەزاریان گەیشتوونەتە عێراق و عەتەبەی حوسەینیش شانەیەکی قەیرانی بۆ پێشوازی کردنیان پێکهێناوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەبدولئەمیر تەها عەبدوڵڵا، بەرپرسی بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی عەتەبەی حوسەینی ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا نزیکەی سێ هەزار و 750 پەنابەری لوبنانی گەیشتوونەتە شاری کەربەلا، بەمەش کەربەلا پێشەنگی پارێزگاکانی عێراقە بۆ نیشتەجێکردنی پەنابەرە لوبنانییەکان.
زانیاریی زیاتر: عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەش کرد، هەر خێزانێکی پەنابەری لوبنانی بگاتە کەربەلا ڕاستەخۆ عەتەبەی حوسەینی شوێنی حەوانەوە و نیشتەجێبونییان لە شارەکانی زیارەتکاران و ئوتێل و حوسەێنییە و کۆمەڵگەی نیشتەجێبون بۆ دابین دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا