
دیمەنی 25 هەزار دیناری عێراقی و مامۆستایەک لەکاتی وانەگوتنەوە، گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
مامۆستایانی گرێبەست سێشەممەی داهاتوو یەکەم مووچەی گرێبەستیان وەردەگرن، لەبارەی شایستەی دارایی دوو مانگی وانەبێژیشیان دڵنیایی دەدرێت کە نافەوتێت.
وێنە گەورەکە: مووچەی 37 هەزار و 933 مامۆستای گرێبەست لەسەر ئاستی پەروەردەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، هەڵەبجە، زاخۆ، سۆران و ڕاپەڕین ) ڕۆژی سێشەممە 22-10-2024 لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: مامۆستایانی گرێبەست لە دوایین قۆناغی مامەڵەی گرێبەستبووندان لە پەروەردەکان، دوای تەواوبوونیان ڕاستەخۆ لە بانکەکان بایۆمەتەری و UPN یان بۆ دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: دوای مووچەی مانگی نۆ، مامۆستایانی گرێبەست تەنیا شایستەی دارایی مانگەکانی هەشت و نۆیان دەمێنێت، کارۆخ عەبدوڵڵا گوڵاوی، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە ئاڤا نیوزی گوت، "شایستەی دارایی مانگەکانی حەوت و هەشت دوای مووچەی مانگی نۆ بەیەکەوە دابەش دەکرێت."
باکگراوند: پێشتر ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە بە ئاڤا نیوزی گوتبوو، دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ، لە مانگی 11 دا شایستەی دارایی هەردوو مانگ بەیەکەوە وەردەگرن و بەهیچ جۆرێک یەک دیناریان نافەوتێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز