
دەستگیرکردنی تاوانبارێکی ماددەی هۆشبەر
ئاڤا نیوز
هێزە ئەمنییەکان شکست بە هەوڵێکی بە قاچاغهێنانی ماددەی هۆشبەر بۆ نێو وڵات دەهێنن و دەست بەسەر زیاتر لە نیو ملیۆن حەبی کاپتاگۆن دا دەگرن.
وێنە گەورەکە: لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریی داوە لەوەی عێراق خەریکە دەبێتە ناوەندێکی گەورەی ماددەی هۆشبەر لەسەر ئاستی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەجۆرێک دەبێتە خاڵی ترانزێتی ئەو ماددە هۆشبەرەی کە لە ئەفغانستان و ئێرانەوە بەرەو ئەوروپا و وڵاتانی دیکەی جیهان دەنێردرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکی جۆرییدا هێزەکانیان لە پارێزگای ئەنبار توانییان شکست بە هەوڵێکی بە قاچاغهێنانی ماددە هۆشبەر لە دەرەوەی عێراق بۆ ناو خاکی عێراق بهێنن.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی ئاسایشی نیشتمانی لەو ئۆپەراسیۆنەدا توانرا دەست بەسەر زیاتر لە 500 هەزار حەبی کاپتاگۆن دا بگیرێت کە لەنێو بارێکی سەوزەوات لە وڵاتێکی دراوسێوە هاتبوو شاردرابووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل گەیشتنی گەنمی ئەمریکی بۆ عێراق دوادەخەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی پشتیوانیی عێراق بۆ ئێران ڕادەگەیەنێت و داوای ڕاگرتنی هێرشەکان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق لە یەک مانگدا زیاتر لە دوو هەزار زیندانی ئازاد کراون
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بانگەوازێک لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقەوە