
مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان دوای بەشداریکردن لە پرۆسەی دەنگدان قسەی بۆ میدیاکان کرد
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای دەكات، لەبەرامبەر ئەو پێشێلكارییانەی لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت هەبووە سكاڵایان تۆمار كردووە.
لێدوانی فەرمی: مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدان ڕایگەیاند: "ئومێد دەكەین پڕۆسەكە بە ئارامیی و یەكترقبوڵكردن بەڕێوەبچێت و خەڵكیش دەزانێت دەنگ بە كێ و دەدات و كێ دەتوانێت ئەم وڵاتە بەڕێوە ببات".
وێنە گەورەکە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:00 پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە بەشداری دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 کەس دەستیپێکرد و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە پڕۆسەکە بەردوام بێت.
لەلایەكی دیكەوە: گوتەبێژی پارتی سەبارەت بە پێشێلكارییەكانی ڕۆژی دەنگدانی تایبەت گوتی: ئێمەش وەك هەر لایەنێكی دیكە، بریكار و سەرپەرشتیارەكانمان لە بنكەكانی دەنگدان ئەگەر تێبینییەكیان هەبووبێت سكاڵایان تۆمار كردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەحموود محەممەد لەبارەی بارودۆخی دوای هەڵبژادن بە میدیاکانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەك پارتی دەرگامان بۆ هەموو لایەنەكان كراوە بووە و كراوەش دەبێت، ئەگەر ئەو هەموو كەف و كوڵەی كە لە بانگەشەی هەڵبژاردن هەبوو، تەنیا بۆ بانگەشە بووبێت و شتی دیكەی لەپشتەوە نەبووبێت بێگومان دەبێت لێكتێگەیشتن هەبێت و وڵات هی هەمووانە و دەبێت بەیەكەوە بەڕێوەی ببەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە