
ژماردنی دیناری عێراقی، وێنە: amwaj
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی هەیەتی پەنای بۆ قەرزی ناوخۆیی بردووە و لە 10 مانگی ئەمساڵدا 10 ترلیۆن دیناری قەرزکردووە، بەوەش کۆی قەرزە ناوخۆییەکانی گەیشتووە 80 ترلیۆن دینار.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی یاسای بودجە بۆ ساڵی 2024، حکومەتی عێراق لە بانکە ناوخۆییەکان و بانکی ناوەندی عێراق و لەبەرامبەر دانانی قەواڵەی دارایی (گەرەنتی حکومەت بۆ دانەوەی قەرزەکان)، دەتوانێت تا 33 ترلیۆن دینار لە ناوخۆدا قەرزبکات.
لێدوانی فەرمی: نەبیل مەرسوومی، شارەزای ئابووری بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، بەگوێرەی ئامارەکانی بانکی ناوەندی، کۆی قەرزە ناوخۆییەکانی عێراق لەمساڵدا لە 70 ترلیۆن دینارەوە بۆ 80 ترلیۆن دینار بەرزبووەتەوە، واتە لەمساڵدا قەرزە ناوخۆییەکان 14% زیادیانکردووە.
بەوتەی ئەو شارەزایەی هەڵبژاردن، حکومەتی عێراق بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی لە بودجەی ساڵی 2024 بۆی دروستبووە، پەنای بۆ قەرزی ناوخۆیی بردووە و بەتێکڕا مانگانە ترلیۆنێک دیناری قەرزکردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز