
باڵەخانەی دەستەی دەستپاکی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای ماوەیەک لە دوورخستنەوەی سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق و دامەزرادنی وەکو ڕاوێژکاری تایبەت لە وەزارەتی داد، سەرۆکێکی نوێی بۆ دەستەکە دیاری کرد.
وێنە گەورەکە: حەیدەر حەنوون چەندین دۆسیەی گەندەڵی لە دادگا لەسەر ساغ کراوەتەوە و لە ڕۆژی دادگاییکردنی کە 22-10-2024 بەڕێوەچوو، سەرۆکوەزیران لە پۆستەکەی دووری خستەوە و دوای دەنگدان لە ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکوەزیران بە پلەی ڕاوێژکاری تایبەت لە وەزارەتی داد دایمەزراند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی میدیایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق محەممەد عەلی لامی وەکو سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دامەزراند و دووپاتی کردەوە حکومەت بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
لە لایەکی دیکەوە: ئاڤا نیوز لە سەرچاوەیەکی حکومی زانیویەتی، دوورخستنەوەی حەیدەر حەنوون و بوونی بە ڕاوێژکاری پلە تایبەت بە ڕێکەوتن و نێوەندگیری چەند لایەنێکی سیاسی کراوە بە مەرجێک لێکۆڵینەوە لە تۆمارە دەنگییەکەی حەنوون کۆتایی پێ بێت و هەموو ئەو تۆمەتانەی دژی هەڵبووەشێنێنەوە.
زانیاریی زیاتر: محەممەد لامی لە ساڵی 1975 لە دایکبووە و بڕوانامەی دکتۆرای لە یاسا بەدەستهێناوە و کۆنترین بەڕێوەبەری گشتییە لە دەستەی دەستپاکی کە بەڕێوەبەری چەندین بەڕێوەبەرایەتی بووە لە دەستەکەدا، دوایین جار بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپارێزی بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا