
ساتی ئیمزاکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان ئەنجوومەنی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشكییەكان و ئەمینداری گشتیی دەستەی سعودیە بۆ پسپۆڕیە تەندروستیەکان
ئاڤا نیوز
یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان ئەنجوومەنی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشكییەكان و ئەمینداری گشتیی دەستەی سعودیە بۆ پسپۆڕیە تەندروستیەکان واژۆ کرا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەمە 23-10-2024 ياداشتنامەکە لە نێوان هەردوو لایەن بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاریی، شارەزایی و پەرەپێدانی خوێندنی بەردەوام کە یارمەتیدەرە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی چاودێریی تەندروستیی لە ڕیازی پایتەختی سعودیە واژۆ کرا.
لێدوانی فەرمی: د.ئاریانا خاڵس بەرزنجی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشكییەكان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بە شێوازێکی فەرمی بۆ پێشانگای تەندروستیی جیهانیی (Global Health) بانگهێشتکرابووین، هاوکات واژۆکردنی ئەم یاداشتنامەیەش لەو چوارچێوەی ئەم سەردانەوە دێت.
بۆچی گرنگە: یاداشتنامەکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان هەردوو ئەنجومەنەکە، هاوکات ئامانج لە واژۆکردنی ئەم یاداشتنامەیە پاڵپشتیکردنی خوێندنی پزیشکیی، ڕاهێنانی پیشەیی و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاترە بۆ پەرەپێدانی کارمەندانی پزیشکیی و تەندروستیی لەنێوان هەردوولا.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئەم هەماهەنگیە لە چوارچێوەی پابەندبوونی هەردوو ئەنجومەنەکە بۆ باشترکردنی کوالێتی خزمەتگوزاریی تەندروستیی دێت، لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕیی زانیاریی و شارەزایی و پەرەپێدانی خوێندنی بەردەوام کە یارمەتیدەرە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی چاودێریی تەندروستی لە ناوچەکەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە