پارێزگاری نەینەوا پەکەکە بە هۆکاری ئاوەدان نەکردنەوەی شنگال دادەنێت
- کوردستان
- 24 تشرینی یەکەم

دیمەنێکی خانووە ڕووخاوەکانی شنگال
ئاڤا نیوز
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیونیدا، پارێزگاری نەینەوا ڕەخنەی توند لە پەكەكە دەگرێت و بە بەشێک لە هۆکاری ئاوەدان نەکردنەوەی شنگالی دادەنێت.
چیرۆكه سهرهكیهكه: 10 ساڵ لەمەوبەر شنگال لەلایەن داعش داگیر کرا، دواتر لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە ئازاد کرایەوە، بەڵام هێشتا قەزاکە ئاوەدان نەکراوەتەوە و زۆربەی ئاوارەکانیش نەگەڕاونەتەوە. دوای تێپەڕبوونی چوار ساڵیش هێشتا ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی قەزاکە جێبەجێ نەکراوە، کە دیارترین خاڵی دەرکردنی هێزە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی و پەکەکەیە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا ڕایگەیاند: بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەكەكە) ئاستەنگی بۆ ئاوەدانکردنەوەی تەواوەتی شنگال درووست کردوە.
زانیاریی زیاتر: پارێزگاری نەینەوا داوا دەكات چەكدارانی پەكەكە، کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە وەک ڕێکخراوێکی قەدەغەکراو دەناسرێت، لە شنگال بکشێنەوە، بۆ ئەوەی دەستی ئاوەدانی بگاتە ناوچەكە.
ئەمەش بزانە: ئازاری ڕابردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی قەزای شنگالی کرد و چەند بڕیارێکی بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی ئەو دەڤەرە دەرکرد، دیارترینیان تەرخانکردنی بڕی 50 ملیار دینارە بۆ ئاوەدانکردنەوەی قەزاکە، بەڵام تائێستا زۆربەی ئەو بڕیارانە جێبەجێنەکراون.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە