ئاڤا زانیاری ورد لەسەر ئەو پێنج کەسەی کەلار کە لەسەر ڕاوە چۆلەکە دەستگیرکران ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 24 تشرینی یەکەم

باڵەخانەی پۆلیسی گەرمیان
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی پێنج گەنج لە ناو شاری کەلار ڕاوە چۆلەکە دەکەن، لەلایەن پۆلیسی 104 دەستگیر دەکرێن و ڕادەستی پۆلیسی دارستانی گەرمیان دەکرێن، برای یەکێک لە دەستگیرکراوەکان دەڵێت "ئەگەر تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە بە کەفالەت ئازاد نەکرێن هەڵوێستمان دەبێت".
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، لە پێش نەخۆشخانەی منداڵبوونی شێرەی نەقیب لە قەزای کەلار، پێنج کەس لە کاتی ڕاوە چۆلەکە لەلایەن پۆلیسی 104ی کەلارەوە دەستگیر دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: برای یەکێک لە دەستگیرکراوەکان بەناوی سەرهەنگ، بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێوارەی ڕۆژی 23-10-2024، سەرهەنگ و چەند خزمێکم کە تەمەنیان لەنێوان 13 بۆ 20 ساڵییە ڕۆشتوون بۆ ڕاوە چۆلەکە، لەلایەن پۆلیسی 104 دەستگیرکراون و دواتر ڕادەستی پۆلیسی دارستانی گەرمیان کراون.
برای ئەو گەنجە دەستگیرکراوە دەڵێت: دوو لە دەستگیرکراوەکان بە کەفالەت ئازاد کراون، ئەگەر تا ڕۆژی یەکشەممە براکەم بە کەفالەت ئازاد نەکرێت، ئەوا لە پێش دادگا کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دەکەین.
لەلایەکی دیکەوە: موقەدەم هاشم عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیان، بە ئاڤا نیوزی گوت: دەستگیرکراوەکان چەکی تو تو و لایتیان پێبووە، 22 چۆلەکەیان ڕاوکردووە.
گوتەبێژەکەی پۆلیسی دارستانی گەرمیان گوتیشی: دوو لە دەستگیرکراوەکان کە تەمەنیان خوار 15 ساڵە، دادوەر بە کەفالەت ئازادی کردوون، ئەو سێ کەسەی دیکە کە ڕاگیراون لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، دواتر دادوەر بڕیار دەدات ئایا سزای پێبژاردن یان بەندکردنیان بەسەردا دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی یاسا سزای پێبژاردنەکە لە 150 تا 500 هەزار دینار دەستپێدەکات، سزای بەندکردن لە 24 کاتژمێر تاوەکو سێ مانگ دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە