
چەکدارێکی پەکەکە لەکاتی مەشق و ڕاهێنان
ئاڤا نیوز
پەكەكە بە ڕاگەیێنراوێكی فەرمی، بەرپرسیاریێتی هێرشە چەكدارییەكەی سەر كۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆكەوانیی توركیا ئەنقەرە لە ئەستۆ دەگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشممە 2024/10/23 بە تەقینەوە و دەستڕێژیی گولـلە هێرش کرایە سەر کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانی تورکیا، لە ئاکامدا پێنج کەس کوژران و 14 کەسی دیکەش برینداربوون، دوای ڕووداوەکە بەرپرسانی تورکیا پەکەکەیان بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کرد، ئەمڕۆ بەفەرمی پەکەکە لەڕێگەی ڕاگەیێنراوێکەوە هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ هەینی 2024/10/25 بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی گەل (نەپەگە) كه یهكهیهكی سهر پەكەكەیە، ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، هێرشە چەكدارییەكەی ئەنقەرە لەلایەن گرووپی "تابوور نهمران"ـی سەر بە پەكەكە ئەنجام دراوە.
لەلایەكی دیكەوە: نەپەگە ناسنامەی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد کە هێرشەکەیان ئەنجامداوە، ئەوانیش هەریەک لە ئاسیا عەلی، مینە سەڤژین ئالچیچەک، ڕۆژگەر هێلین، عەلی ئۆرەک بوون.
زانیاریی زیاتر: نەپەگە لەبارەی هۆکاری پشت ئەنجامدانی هێرشەکەوە دەڵێت، " ئەم چالاکییە ماوەیەکی درێژ پێش ئێستا پلانی بۆ دانرابوو و بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە جێبەجێ کرا، هیچ پەیوەندییەکی بە ڕۆژەڤی سیاسیی ئەم مانگەی کۆتایی لە تورکیا کە باسی لێوە دەکرێت، نییە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە