ئاڤا نیوز
بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا، ئامادەکارییەکانی لیستی مووچەی مانگی 10 تەواو بکرێت بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بنێردرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: تا ڕۆژی پێنجشەممە لە وەزارەتەکان ئامادەکاریی کراوە بۆ تەواو کردنی لیستی مووچە، ڕۆژی یەکشەممە ئەگەر هەموو وەزارەتەکان لیستیان تەواو کردبێت ڕەوانەی بەغدا دەکرێت و هیچی گرفتێک لە ناردنی مووچە نییە.
لەلایەکی دیکەوە: دوو ڕۆژ لەمەوبەر وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 105 هەزار مووچەخۆر بایۆمەتریان کردووە و ڕێژەی لە %75ی کێشەی بایۆمەتری فەرمانبەران چارەسەر بووە.
باکگراوند: ڕۆژی 8-9-2024 هەردوو ئەنجومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان و بەغدا لە هەولێر کۆبوونەوە و دوای دوو ڕۆژ گەیشتنە ئەو ڕێککەوتنەی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز