
فڕۆکەیەکی هێڵی فڕۆکەوانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوا بەدوای هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، دەسەڵاتدارانی عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەیان لە فڕۆکەخانەکان تا کاتێکی نادیار ڕاگرت.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2024/10/26 ئیسرائیل بە دوو قۆناغ هێرشی ئاسمانی کردە سەر چەند بنکەیەکی سەربازیی ئێران لە پارێزگاکانی تاران و ئیلام و خۆزستان، وەک وەڵامێک بۆ هێرشە مووشەکییەکەی تاران بۆ سەر ئیسرائیل لە مانگی ڕابردوودا.
ڕاگهیێنراوی فهرمی: وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە: بەهۆی پەرەسەندی گرژییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەمەبەستی پاراستنی دۆخی فڕۆکەوانیی مەدەنیی لە ئاسمانی عێراق، لە ئەمڕۆ شەممەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکان و ترانزێتی سەر ئاسمانی عێراق تا کاتێکی نادیار ڕادەگیرێت.
زانیاریی زیاتر: "کۆمپانیای گشتیی فڕۆکەخانەکان و گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی دۆخەکە، بڕیارەكەشیان بۆ سەلامەتی ئەو سەرنشینانەیە کە دەگەنە فڕۆکەخانەکانی عێراق، هەروەها ئەو فڕۆکانەی کە بە ئاسمانی عێراقدا تێدەپەڕن". وەزارەتی گواستنەوەی عێراق وا دەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا