
نمایشی تمەنی ئێرانی و دۆلاری ئەمریکی، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
دوێنێ شەو لەگەڵ دەستپێکی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزی، بەڵام ئەم بەیانییە گۆڕانکاریی لە بەهاکەی ڕوویدا.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 40 ساڵە بەهۆی گەمارۆی ئەمریکا و ئەوروپا لەسەر ئێران، ساڵ دوای ساڵ تمەن بەهاکەی زیاتر لەدەست دەدات.
لێدوانی فەرمی: غازی جەعفەر، لە ئەنجومەنی بازاڕی دۆلار لە شاری هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوێنێ شەو لەگەڵ گەرمبوونی دەنگۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، 100$بەرامبەر شەش ملیۆن و 900 هەزار تمەن بوو، بەڵام ئەم بەیانییە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی وەستانی هێرشەکانی ئیسرائیل، بەهای تمەن بەرز بووەوە و بووبە شەش ملیۆن و 700 هەزار تمەن.
باکگراوند: شەوی 1ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ ئێران بە زیاتر لە 180 مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، لەبەرامبەردا شەوی ڕابردوو وەک وەڵامدانەوە، ئیسرائیل بە سێ جار چەندین شوێنی لە ئێران کردە ئامانج.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز