
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە، هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران بە لاواز دەبینێت و پێیوایە هی ئەوە نییە سەرکۆنە بکرێت.
وێنە گەورەکە: کاردانەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە بەرامبەر هێرشی مووشەکی و ئاسمانیی ئیسرائیل بۆسەر چەند ئامانجێکی سەربازیی لە خاکی ئێران بەردەوامە، هەڵوێستی ئەمجارەی موقتەدا سەدر لەبارەی هێرشەکەوە جیاواز بوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە ڕایگەیاند: بۆردوومانی ئیسرائیل بۆسەر خاکی ئێران وەک وڵاتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەریی، پێشێلکاریی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکانە بە هاوکاریی ئەمریکا.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: موقتەدا سەدر دەڵێت: سوپاس بۆ خودا وەڵامدانەوەکە لاواز بوو، ئەمە ڕادەی ئەو سەرلێشێواوی و دڵەڕاوکێیە لە ڕادەبەدەرەی ئیسرائیل و لایەنگرانی پیشان دەدات بە هۆی بەردەوامیی هەڵوێستی ئێران لە بەرخودان، هەر بۆیە زۆر لەوە کەمترە بێین و سەرکۆنەی بکەین.
لەلایەکی دیکەوە: سەدر داوا لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکات گوشار بخەنە سەر ئەو هێزە "خۆبەزلزانە" بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی و تیرۆر و کوشتنی منداڵان و خەڵکی مەدەنی و پێشێلکارییەکانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا