
دیمەنێک لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
گەورەترین پێشانگای خانووبەرە بۆ بە بازاڕکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە هەولێر دەکرێتەوە، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانیش دەڵێت، "دەیان کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی تێیدا بەشداری دەکەن".
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەورەترین پێشانگای خانووبەرە لە هەولێر دەکرێتەوە، دەیان کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی تێدا بەشدار دەبن".
زانیاریی زیاتر: پێشانگاکە لە ڕێککەوتی 29-10-2024، دەکرێتەوە و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
خاڵە ئەرێنییەکان: لە هەرێمی کوردستان چەندین یەکەی نیشتەجێبوون لە کەلار تاوەکو زاخۆ دروستکراون، لەم پێشانگایەدا بە بازاڕ دەکرێن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ڕێککەوتی 26-4-2023، بڕیاری ڕاگرتنی پێدانی مۆڵەتی نوێی بە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دا.
بابەتە ستراتیژییەکان: ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان کار لەسەر داڕشتنی پلان و بەرنامەیەکی نوێ دەکات بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای زانستیی پێدانی مۆڵەت بە یەکەکانی نیشتەجێبوون بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز