
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق جیاواز لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو، ئەمجارە بڕە پارەیەک بەو کارمەندە یەدەگانە دەدات، کە ناویان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەرچووبوو.
ڕاگیێنراوی فەرمی: ڕۆژی2024/10/27، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە: "ئەو کەسانەی وەکو کارمەندی یەدەگ ناویان لە کۆمیسییۆن بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەرچووبوو، بڕی 50 هەزار دیناریان پێ دەدرێت".
لێدوانی فەرمی: نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسییۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بە ئاڤا نیوزی گوت: هەر بنکەیەکی دەنگدان 10٪ـ کارمەندەکانی یەدەگ بوون.
زانیاریی زیاتر: یەکەمجارە کۆمیسییۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان پارە بە کارمەندانی یەدەگ دەدات.
ژمارەکانی وا دەڵێن: جگە لەو 10٪ـی کارمەندە یەدەگەکان، کۆمیسییۆن 41 هەزار کارمەندی فەرمی لە پرۆسەی هەڵبژاردن هەبووە، بۆ هەر کارمەندێک کە فەرمانبەرە 150 هەزار دینار خەرج دەکرێت. بۆ ئەوانەی فەرمانبەر نین 250 هەزار دەدرێت.
باکگراوند: هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20-10-2024 بەڕێوەچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز