
هەڵمەتی کوتانی ئیفلیجی منداڵان لە پاکستان، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕیژەی تووشبوون بە ئیفلیجی لەناو منداڵان، پاکستان هەڵمەتی کوتانی ئیفلیجی دەستپێدەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عائیشە ڕەزا فاروق، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند: ئەم پرۆسەیە سێیەم جارە لەم ساڵەدا ئەنجام دەدرێت و مەبەست لێی بنبڕکردنی ئیفلجی منداڵانە، دوای ئەوەی ڕێژەی تووشبوون لە بەرزبوونەوە دایە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەڵمەتی کوتانی ئەمجارەی پەکستان بۆ 45 ملیۆن منداڵە و منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ دەکوترێن بە مەبەستی بەرزکردنەوەی بەرگری جەستەیان.
بۆچی گرنگە: ئەم هەڵمەتە لە کاتێکدایە تەنها لەمساڵدا 41 تووشبوو بە ئیفلیجی تۆمارکراون، لە 71 ناوچە و شاری جیاوازدا.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: لە مانگی 9 ئەمساڵەوە دەسەڵاتدارانی تاڵیبان هەڵمەتی کوتانی ئیفلیجیان لە ئەفغانستان ڕاگرتووە و بەمەش ڕێژەی تووشبوون بە ئیفلیجی لەناو منداڵان ڕوو لە بەرزبوونەوەیە، بە جۆرێک کاریگەرییەکانی لە دەرەوەی سنووری ئەو وڵاتەش دەرکەوتووە، تاوەکو 18 کەیسی تووشبوون بەو نەخۆشییە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پشتڕاستکراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز