
پەتی سێدارە
ئاڤا نیوز
دادگای ناوەندی تاوانەکان لە بەغدا سزای لە سێدارەدان بۆ حەوت کەس بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەردەکات.
وێنە گەورەکە: لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا، نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریی داوە لەوەی عێراق خەریکە دەبێتە ناوەندێکی گەورەی ماددەی هۆشبەر لەسەر ئاستی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەجۆرێک دەبێتە خاڵی ترانزێتی ئەو ماددە هۆشبەرەی کە لە ئەفغانستان و ئێرانەوە بەرەو ئەوروپا و وڵاتانی دیکەی جیهان دەنێردرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی دادوەری ڕایگەیاند: "ئەو تاوانبارانەی سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرکراوە، بڕی 136 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری کەبتاگۆن و دوو هەزار حەبی هۆشبەریشیان بەدەستەوە گیراوە".
زانیاریی زیاتر: سزارداوەکان بەپێی بڕگەکانی ماددەی 27ی یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە دەروونییەکان ژمارە 50ی ساڵی 2017 و بەپێی ماددەکانی 47 و 48 و 49ی یاسای سزادانی عێراق ئەو سزایەیان بۆ دەرکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕێژەی دەستبەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەر لەمساڵدا لە سەرتاسەری عێراق 210% بەرزبووەتەوە، لە دوو ساڵی ڕابردووشدا 569 تۆڕی جیاواز دەستگیرکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا