ڕێباز حەملان لەبارەی مووچەی مانگی 10 و کێشە تەکنیکییەکان ڕوونکردنەوە دەدات
- بزنس
- 29 تشرینی یەکەم
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: ڕێباز حەملان، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت
ئاڤا نیوز
دوو ڕۆژە شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی مووچە، بڕیارە تاوەکو کۆتایی مانگی 11 سەرجەم تێبینییەکان چارەسەر بکرێن و پڕۆسەی بایۆمەتری تەواو بکرێت.
وێنە گەورەکە: کەمتر لە مانگێک لەبەردەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ماوە، بۆ ئەوەی پڕۆسەی بایۆمەتری و یوپی ئێن تەواو بکەن، بەشێکی زۆریان خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و مووچەخۆرانی چاودێریی کۆمەڵایەتین کە ئەو دووانەیان نەکردووە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: ڕێباز حەملان، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری دارایی ڕایگەیاند: "لیستی مووچەی مانگی 10 لە بەغدایە و پێویستمان بە 996 ملیار دینارە بۆ دابەشکردنی مووچە."
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە گرفتە تەکنیکییەکانی بەردەم مووچە ڕێباز حەملان گوتی، تەنیا دوو هەزار و 200 مووچەخۆر ماون یو پی ئێن و بایۆمەتری تەواو بکەن و تاوەکو 20-11-2024 دەرفەتیان لەبەردەمدا ماوە.
زانیاریی تایبەت: پەیوەست بە مووچەی مانگی 10، شاندەکەی کوردستان لە هەوڵدایە ئەم هەفتەیە تێبینییەکانی بەغدا لەسەر لیستی مووچە چارەسەر بکات، وەک ئاڤا نیوز زانیویەتی هەفتەی داهاتوو دەست بە خەرجکردنی دەکرێت، بەبێ لێبڕین و بە چەند گوژمەیەک دەنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز