
ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی جۆری BYDHAN ئاڵای کوردستانی لەسەر کێشراوە، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هاوشێوەی دروستکردنی مۆبایل، لە ئایندەیەکی نزیکدا لە هەرێمی کوردستان کارگەیەکی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان هیچ کارگەیەکی دروستکردنی ئۆتۆمبێل نییە، چەند وەبەرهێنەرێک داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ وەرگرتنی مۆڵەت و دامەزراندنی کارگەیەک لە هەولێر، حکومەتیش دەیەوێت بچێتە ڕیزی وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان و لە ئۆتۆمبێلی کارەباییەوە دەستپێبکات.
لێدوانی فەرمی: د.محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران بە ئاڤا نیوزی گوت: "ساڵی داهاتوو ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە هەرێمی کوردستان بە دەستی کرێکارانی خۆماڵی دروست دەکرێت، کۆمپانیایەک لە قۆناغی کۆتایی وەرگرتنی مۆڵەت دایە و ئێمەش وەکو حکومەت هەموو پاڵپشتییەکی دەکەین".
لەلایەکی دیکەوە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کورستان گرنگییەکی زۆری بە کەرتی وەبەرهێنان داوە و مۆڵەتی بە 449 پرۆژە داوە.
باکگراوند: مانگی نۆی ئەمساڵ كارگەی "ئینفینیکس" بۆ دروستکردنی مۆبایلی زیرەك، وەک یەکەم کارگە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هاوكاریی شارەزایانی چینی لە بواری تەكنەلۆژیا لە هەولێر کرایەوە و مانگانە توانای دروستکردنی 30 هەزار مۆبایلی هەیە.
د. محەممەد شوکری باسی دروستکردنی ئۆتۆمبێلەکە دەکات
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە