وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی سەرپەرشتیکردن و دابەشکردنی مووچە تایبەتمەندی وەزارەتی دارایی عێراق نییە
- کوردستان
- 29 تشرینی یەکەم

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە پڕۆسەی بەبانکیکردن و دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بڵاوکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی 2024/10/29، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، " پرسی دابەشکردن و سەرپەرشتیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی پرەنسیپە گشتییەکانی سیستەمی فیدراڵی لە دەسەڵات و تایبەتمەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانە".
زانیاریی زیاتر: سەبارەت کۆتاییهاتنی کێشەی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ڕێکكەوتوون تاوەکو کۆتایی 2024 سەرجەم کێشە تەکنیکیەکانی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن."
لەلایەکی دیکە: ئەوەی پەیوەستە بە پڕۆژەی هەژماری من و تەوتین وەزارەتی دارایی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "هەموو ئەو بانکانەی بەشدارن لە پرۆژەی هەژماری من مۆڵەتپێدراوی بانکی ناوەندی عێراقن و سەرجەمیان لە پڕۆسەی ( توطين ) بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بەشدارن و هیچ کێشەیەکی یاسایی و تەکنیکی لەبەردەم ئەو بانکانەدا نییە، تا پرۆسەی ( توطین ) بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من ئەنجام بدەن.
ئەمەش بزانە: هاوپەیوەند بە بەشداریکردنی بانکی ڕەشید و ڕافیدەین لە هەژماری من لە ڕاگەیێنراوکەی وەزارەی دارایی ئەوە هاتووە " هیچ ڕێگرییەک نییە لەوەی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین یان هەر بانکێکی تر بەشداربن لە پڕۆژەی 'هەژماری من' ( توطین ) بەمەرجێک لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە ڕێگە پێدراو بێت و مەرجە هونەریەکانی تێدا بێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
تەنێکی نامۆ لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
تەنێکی نامۆ لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت