
ئاڤا نیوز
دوو ڕۆژە شاندێکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی مووچە، ئاڤا زانیویەتی تاوەکو ئێستا لیستی مووچەی مانگی 10 ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق نەکراوە و کار لەسەر چارەسەرکردنی تێبینییەکان دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەڕچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەم چەند ڕۆژە کار لەسەر چارەسەرکردنی تێبینییەکان دەکەین، زیاتر پەیوەندییان بە نەبوونی بایۆمەتری و بیانووی ناوی هاوشێوە و دووبارەوە هەیە، گریمانە دەکەین تاوەکو پێنجشەممە لیستی مووچە بە چاککراوی ئامادەبێت، بە هەموو جۆرێک یەکشەممەی داهاتوو ڕادەستی بەغدا دەکرێت، شاندێکی تەکنیکیش دەچێتە بەغدا بۆ ئەوەی لە نزیکەوە گفتوگۆ لەسەر لیستی مووچە بکەن".
لەبارەی کاتی خەجکردنی مووچەش گوتی: "عادەتەن بەغدا بیانووی جیاواز دەهێنێتەوە، بۆیە پێشبینی دەکەین بکەوێتە 10 بۆ 12ی مانگی داهاتوو".
لەلایەکی دیکەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی قسەی بۆ کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیبلۆماسی ئاڤا میدیا کرد و لە وەڵامی پرسیاری: کێشەی هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە چارەسەر بووە؟ گوتی: "ئەوەی بیستوومە ئەوەیە تاوەكو ئێستا هەموو شتێک چارەسەر نەبووە، هیوادارم چارەسەر بێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز