
بیتکۆین، باوکی دراوە ئەلیکترۆنییەکان:
ئاڤا نیوز
دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین لە تۆمارکردنی بەرزترین نرخی لە مێژوودا نزیک دەبێتەوە و جارێکی دیکە دەگاتە سەروی 73 هەزار دۆلار.
وێنە گەورەکە: بەپێی ئێکسچەینجی باینانسی ئەمریکی، بەرزترین نرخی بیتکۆین 73 هەزار و 777 دۆلار بووە و ڕۆژی 14-3-2024 تۆماری کردووە، شەوی ڕابردووش کاتژمێر 01:45 خولەک گەیشتەوە 73 هەزار و 620 دۆلار (حەوت دەفتەر و 36 وەرەقە و 20 دۆلار).
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەبەرهێنەران بەوریاییەوە چاویان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکایە و، دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان کاریگەرییەکی زۆری بەسەر بازاڕە داراییەکان بەتایبەت دراوە ئەلیکترۆنییەکانەوە هەیە.
هۆکارە زانراوەکان: بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین وەک گرەوێک لەسەر سەرکەوتنی کۆمارییەکان سەیر دەکرێت، چونکە دۆناڵد ترەمپ لایەنگری دراوی ئەلیکترۆنییە.
لێدوانی فەرمی: ڕوس مۆڵد، شرۆڤەکاری کۆمپانیای ئەی جەی بێڵ دەڵێت، نرخی بیتکۆین پێگەی ترەمپە لە ڕاپرسییەکاندا و سەرکەوتنی کۆمارییەکان دەبێتە هۆی زیادبوونی خواست لەسەر دراوی ئەلیکترۆنی.
ئەمەش بزانە: بەپێی ئەنجامی نوێترین ڕاپرسی بی بی سی، دەنگی هەردوو بەربژێری دیموکراتەکان و کۆمارییەکان لەیەک نزیکە، لە کۆی 95%ی بەشداربووان کامالا هاریس 48%ی دەنگەکان و دۆناڵد ترەمپ 47%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز