لە پێشانگای خانووبەرەی ئەمساڵی هەولێر 120 کۆمپانیای بیانی بەشدار بوون
- بزنس
- 30 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
وەبەرهێنان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان لە قۆناغی گەشەسەندایە و جیا لە کۆمپانیا ناوخۆییەکان، ئێستا لە کۆمپانیا بیانییەکانیش سەرمایەداریی لەو سکێتەرەدا دەکەن.
بۆچی گرنگە: ئێستا تەنیا کۆمپانیا ناوخۆییەکان لە بواری نیشتەجێبوون وەبەرهێنان ناکەن، بەڵکو ژمارەیەکی بەرچاوی کۆمپانیای بیانی لە وڵاتەکانی وەک ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئیمارات و تورکیا و ئێرانەوە هاتوون و لێرە وەبەرهێنان لەبواری نیشتەجێبوون دەکەن.
زانیاریی زیاتر: ئەمساڵ پێشانگای خانووبەرە و وەبەرهێنان لە هەولێر بەڕێوەچوو، ڕێژەی بەشداری کۆمپانیا بیانییەکان بەرزبوو، بەجۆرێک لە کۆی 260 کۆمپانیای بەشدار 120 ـیان بیانی بوون و لە 15 وڵاتەوە هاتبوون.
ژمارەکان وادەڵێن: لە کابینەی نۆیەمدا، 49 پڕۆژەی نیشتەجێبوون مۆڵەتیان پێدراوە و گوژمەی تێچوویان چوار ملیار و 172 ملیۆن و 202 هەزار دۆلار بووە، لەم ژمارەیە 28 پڕۆژەی هاوبەش بووە لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی وەک کەنەدا، هۆڵەندا، سویسڕا، پاکستان، چین و چەندین وڵاتی دیکە کە سەرمایەکەیان زیاتر لە یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز