بافڵ تاڵەبانی هێرش دەکاتە سەر نەوشیروان مستەفا و گۆڕانیش وەڵامی دەداتەوە
- کوردستان
- 31 تشرینی یەکەم
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئاڤا نیوز
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی لە دیداری مێری هێرشی کردە سەر ڕێکخەری گشتیی پێشووتری بزووتنەوەی گۆڕان و بە تێکدانی هاوسەنگی هێز لە هەرێمی کوردستان تۆمەتباری کرد. لەبەرامبەردا گۆڕان بەتووندی وەڵامی قسەکانی سەرۆکی یەکێتی دایەوە.
وێنە گەورەکە: بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانی بەشداریکردن لە دیداری مێری لە هەولێر بەشداری پانێڵیکی کرد، ناوبراو لەپانێڵەکەدا هێرشی کردە سەر نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری کۆچکردووی بزووتنەوەی گۆڕان و تۆمەتباری کرد بەوەی هاوسەنگی هێزی لە هەرێمی کوردستان تێکدا. لەبەرامبەر ئەو قسانەی سەرۆکی یەکێتی، بزووتنەوەی گۆڕان (باڵی کورانی نەوشیروان مستەفا) ڕایانگەیاند، "دەتوانین تەواوی مێژووی یەکێتیی بخەینە ژێر پرسیارەوە".
لێدوانی فەرمی: بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە دیداری مێری ڕیگەیاند، " نەوشیروان مستەفا هاوسەنگی هێزی تێکدا، پرۆسەیەکی دەستپێکرد کە نەیتوانی تەواوی بکات، دەیشیزانی پێی تەواو ناکرێت، ئەمە زۆر ئازاری کوردستانی دا، گۆڕان هاتە ناو حکومەت و دواتر نەمان."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: نزار مەحموود، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان( باڵی کوڕانی نەوشیروان مستەفا) لەرێگەی ئاڤاوە وەڵامی قسەکانی سەرۆکی یەکێتی دایەوە و ڕایگەیاند، "جیابوونەوەی کاک نەوشیروان بۆ ئەوەبوو هاوسەنگی هێز لە کوردستان تێکچووبوو، دروست بوونی گۆڕانیش بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاوسەنگییە بوو لە هەرێمی کوردستان".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گوتەبێژەکەی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەشی گوت " مێژووی گۆڕان بە کەس ناکەوێتە ژێر پرسیارەوە، ئەگەر ئەوان مێژووی ئێمە بخەنە ژێرپرسیارەوە، ئێمەش دەتوانین مێژووی یەکێتیی بخەینە ژێرپرسیارەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە