هەزاران پاتریی ساختەی ئۆتۆمبێل لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان ساغكراونەتەوە
- کوردستان
- 31 تشرینی یەکەم

بەشێک لەو پاترییانەی دەستی بەسەرداگیراوە، وێنە ئاسایشی هەولێر
ئاڤا نیوز
لە سنووری سلێمانییەوە هەزاران پاتریی ساختەی ئۆتۆمبێل براون بۆ شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان و ساغكراونەتەوە، كۆمپانیایەك لە ئێرانەوە هاوردەی كردوون و پاتریی 25 ئەمپێری بە 60 ئەمپێر فرۆشتووە.
چیرۆكی سەرەكی: كۆمپانیایەك لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەكانی نێوان ئێران و پارێزگای سلێمانی هەزاران پاتری ئۆتۆمبێل و ستیكەری ساختەی پاتری هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكات و لە كۆگایەك ستیكەرە ساختەكان لە پاترییەكان دەدات، هەرچەندە پاترییەكان 25- 30 ئەمپێر بوونە بەڵام بە 60 ئەمپێر بە بازاڕ فرۆشراون.
زانیاریی پەیامنێر: ڕزگار كۆچەر، پەیامنێری ئاڤا لە هەولێر ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئابووریی هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگیی بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، دەستی بەسەر 12 هەزار پاتریدا گرتووە و خاوەنی كۆمپانیاكە و هەشت كارمەند كە خەڵكی وڵاتی هیندستانن دەستگیر كراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئابووریی هەرێمی كوردستان، دوای هێنانی پاترییەكان لە ئێرانەوە، كۆمپانیاكە لە كۆگایەك لە هەرێمی كوردستان لۆگۆی بازرگانی و ستیكەری ( RKk - BEHEZ -NUR - KUMUHU- GNX )ی لە پاترییەكان داوە و فرۆشتوویەتییەوە بە فرۆشگاكانی پاتریی ئۆتۆمبێل.
ئەوەش بزانە: بەپێی ڕاگەیێنراوەكە، ئێستا زیاتر 20 هەزار پاتریی لەو جۆرە ساختەیەی كە دەستیان بەسەردا گیراوە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان ساغ كراونەتەوە، نە كڕیار و نە فرۆشیاریش هەستیان بە ساختەكارییەكە نەكردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە