ئاڤا نیوز
دانیشتووانی 14 گوندی سنووری ناحیە بنگرد لە ئیدارەی ڕاپەڕین تا ئێستا پردی پەڕینەوەیان نییە تاوەکو لە ئاوی زێی بچووک بپەڕنەوە، تاوەکو ئێستا هاتوچۆیان بە چووپە و ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانیان دروستکردووە.
وێنە گەورەکە: دانیشتووانی چەندین گوندی لە دەڤەری ڕاپەڕین ماوەی چەندین ساڵە گرفتی نەبوونی پردی پەڕینەوەیان هەیە لە زێی بچووک، تاوەکو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاوڕێکی جدییان لە چەرەسەری گرفتی ئەو هاووڵاتییانە نەداوەتەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: دانیشتووانی ئەو ژمارە گوندەی ناحیەی بنگرد، زۆرجار بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو نەیان توانیوە لەئاوی زێیەکە بپەڕنەوە و زۆرجاریش لە هەفتە زیاتر توانای هاتووچۆیان نەماوە و گیریان خواردووە، بەهۆی بەکارهێنانی چووپ بۆ پەڕینەوەیان زۆرجار مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبووە و تووشی کارەساتی دڵتەزێن هاتوون.
لێدوانی فەرمی: محێدین ئەحمەد، دانیشتووی گوندی ئەلبانەیە و دەڵێت: لە سەردامانی زووەوە ئێمە بە کەڵەک هاتووچۆ دەکەین و بەهۆی نەبوونی پردەوە زۆرجار ڕێگەمان بە تەواوی لێگیراوە و چەندین ڕۆژ نەمان توانیوە بڕۆینە ناوشار، چەندین جاریش بەڵێنی دروستکردنی پردیان پێداوین بەس هیچیان دیار نەبووە.
زانیاریی زیاتر: دانیشتووانی ئەم گوندانە بە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریکن، هاوکات لە وەرزی بەهاردا خەڵکی بۆ کۆکردنەوەی گژوگیا بەهارییەکان ڕووی تێدەکەن، بەڵام دەبێت ئەوانیش چووپ و کەڵەک بەکاربهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت