
لیژنەی فەتوای سلێمانی دەڵێت, دەتوانن خۆراک و ئاژەڵ وەک مارەیی بە ئافرەتان بدرێت، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی لیژنەی فەتوای سلێمانی دەڵێت, دەتوانن خۆراک و ئاژەڵ وەک مارەیی بە ئافرەتان بدرێت و ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ نرخەکانیان دەکات لە بازاڕ دا.
چیرۆکی سەرەکی: لە کاتێکدا کە سەرۆکی لیژنەی فەتوای سلێمانی ڕایگەیاند، دەتوانن لەبری زێر؛ خۆراک وەک مارەیی لە کاتی ئەنجامدانی هاوسەرگیری بە ئافرەتان بدرێت، ئاڤا بۆ ئەو مەبەستە بەدواداچوونی بۆ نرخی زێڕ، برنج، پەلەوەر و گۆشت لە بازاڕەکاندا کرد.
لێدوانی فەرمی: د. محەممەد پێنجوێنی، سەرۆكی لیژنەی فەتوای سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە ئیسلامدا هەر شتێک موڵکایەتیی هەبێت دەتوانن بۆ مارەیی ئافرەتان لەبری زێر و ئاڵتوون بەکار بهێنرێت، واتە دەکرێت لەبری زێڕ، تۆنێک برنج یان مەڕ و مانگا، قاز و مریشک، سەفەر و کتێبیش وەک مارەیی بە ئافرەتان بدرێت.
ژمارەکان وا دەڵین: بەگوێرەی بەدواداچوونێکی ئاڤا، نرخی برنج و پەلەوەر و ئاژەڵەکان لە بازاڕ دا بەم شێوەیەیە:
نرخی برنجی کوردی لە بازاڕەکاندا لە نێوان دوو بۆ شەش هەزار دینارە بەپێی جۆری برنجەکە.
نرخی گۆشتی سوور، ئاژەڵی خۆماڵی 18 هەزار دینار.
نرخی گۆشتی سوور، ئاژەڵی بەرازیلی و ئۆکراینی 16 هەزار دینار.
نرخی یەک مریشکە سوور 6 هەزار دینار.
نرخی یەک کیلۆی مریشکی سپی دوو هەزار 900 دینار.
نرخی یەک کیلۆ قاز 15 هەزار دینار.
نرخی یەک قەل نزیکەی 70 هەزار دینار.
نرخی یەک مراوی 12 هەزار دینار.
نرخی یەک مریشکی کوردی 13 هەزار دینار.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی نرخی داندراو لەلایەن سەندیکای زێڕنگرانەوە، ئەمڕۆ شەممە 2-11-2024 نرخی یەک ئونسەی زێڕ بە دوو هەزار و 736 دۆلارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 شەشسەد و 75 هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 شەشسەد و 18 هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 پێنجسەد و 90 هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 پێنجسەد و 5 هەزار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
عێراق داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028 بە 79 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنێت
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک تاوانباری مەترسیدار لەبەغدا دەستگیر دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بۆ گەنجینەکان: چەکی پارەکانتان ئامادە بکەن
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
وردبینی تەواو بوو؛ کەی مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت؟