
چەند جووتیارێک لە کاتی کارکردن لەناو کێڵگەیەکدا
ئاڤا نیوز
شانشینی مەغریب لەسەر دۆسیەیەکی 43 ساڵ لەمەوبەری تایبەت بە جووتیارانی وڵاتەکەی کە لە عێراق کاریانکردووە، داوای قەرەبووکردنەوە لە بەغدا دەکات.
وێنە گەورەکە: ساڵی 1981 عێراق و مەغریب ڕێککەوتنێکیان واژۆکردووە بۆ سوود وەرگرتن لە توانای جووتیارانی مەغریب و نیشتەجێکردنیان لە عێراق، بەجۆرێک لەبەرامبەر گۆڕینی 10 هێکتار زەوی بۆ زەوییەکی بەپیتی کشتوکاڵی، حکومەتی ئەو کاتەی عێراق ڕێگەیدا بوو جووتیارەکان بەخێزانەوە بێنە وڵاتەکە، دوای 10 ساڵ مانەوەشیان ئەو ماڵەی پێیاندرابوو، بەناویانەوە دەکرا لەگەڵ دەیان لێخۆشبوون و پاداشتی دیکە.
چیرۆکی سەرەکی: هەردوو شەڕی یەکەم و دووەمی کەنداو، جووتیارە مەغریبییەکانی ناچارکرد عێراق بەرەو وڵاتی خۆیان جێبهێڵن، ئێستا دوای 43 ساڵ و لەسەر داوای جووتیارەکان، حکومەتی مەغریب دۆسیەی قەرەبووکردنەوەی ئەو جووتیارانەی زیندووکردووەتەوە و لەگەڵ عێراقدا باسی کردووە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی وەزارەتی دەرەوەی مەغریب: وەڵامی دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ دۆسییەکە ئەرێنی بووە و لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە پێکهێنراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەبدوڵڵا بوانو، ئەندامی پەرلەمانی مەغریب لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: سەدان جووتیاری مەغریبیی لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو بەهۆی شەڕەوە عێراقیان جێهێشتووە و زیانمەندبوون، بۆیەش وەک پەرلەمانتارانی مەغریب داوایان لە حکومەتی وڵاتەکەیان کردووە، لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەو بابەتە باس بکات و داوای قەرەبووکردنەوەیان بکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا