
دیناری عێراقی - گرافیک؛ ڕامتین هەمەوەند
ئاڤا نیوز
وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی 10 دەستپێدەکات و لە ماوەی سێ ڕۆژدا تەواو دەبێت، خەرجکردنی مووچەش دەکەوێتە کۆتایی هەفتە یان هەفتەی داهاتوو.
وێنە گەورەکە: دوای چارەسەرکردنی تێبینییەکانی بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی 10یان ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتیی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەفتەى ڕابردوو شاندێکى تەکنیکى و ژمێریارى وەزارەتی دارایی و ئابووری سەردانى بەغدایان کرد، پێش خۆیان لیستى مووچەی مانگی 10ـیان ڕەوانەى بەغدا کردبوو، بەڵام بەهۆى تێبینى لەسەر لیستەکە، لەلایەن وەزارەتى دارایی عێراقەوە نێردرایەوە بۆ هەرێمى کوردستان، ئێستاش لیستەکە بە چاککراوی دووبارە نێردراوەتەوە بەغدا.
زانیاریی تایبەت: پرۆسەی وردبینی پێویستی بە سێ ڕۆژە و سبەی دووشەممە دەستپێدەکات، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەگەر گرفت و بیانووی دیکە دروست نەکرێن لە سێ ڕۆژدا تەواو دەبێت و بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی دەکات، ئەوکات تەیف سامی، وەزیری دارایی واژۆ لەسەر خەرجکردنی مووچە دەکات و نووسراوی فەرمی بۆ دەردەکات".
کەی خەرج دەکرێت: سەرجەم مووچەخۆران چاوەڕوانی ئەم وەڵامەن، سەرچاوەکەی ئاڤا نیوز بە دروستی زانیاریی لانەبوو کەی خەرج دەکرێت، بەڵام وتی، دووشەممە و سێشەممە و چوارشەممە وردبینییە، کەواتە ئەگەر پێنجشەممە خەرج نەکرێت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز