
تابلۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی - گرافیک، پەیڕەو ساڵح
ئاڤا نیوز
دوای ئاشکرابوونی گەندەڵی لە دامەزارندنی وانەبێژان لە زانکۆی ڕاپەڕین، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە و وردبینیکردن لە ناوی سەرجەم وانەبێژانی دامەزراو لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێکدەهێنێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمساڵ هاوشێوەی وانەبێژانی وەزارەتی پەروەردە، بڕیاری دامەزراندنی بۆ وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەرکرد و ڕێکەوتی 2-10-2024 ناوی چوار هەزار و 104 کەس گەڕایەوە، بەڵام ئێستا ئاشکرابووە بەتایبەت لە سنووری سلێمانی و دەوروبەری لەلایەن بەرپرسانی یەکێتی گەندەڵییەکی زۆر لەم پرۆسەیەدا کراوە.
لێدوان فەرمی: د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بۆ پشتڕاستکردنەوەی شیاوبوونی هەموو ئەو کەسانەی وەکو وانەبێژ بە گرێبەست دامەزراون، لیژنەیەک پێکهێنراوە و لە کەلار و کفرییەوە تاوەکو زاخۆ بێ جیاوازی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی هەموویان دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: مەرد عەلی خاڵە، کاندیدی دەرچووی پارتی بۆ پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "دەبێت وانەبێژانی شایستە لە کەسانی ناشایستە جیابکرێنەوە، لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بەدواداچوونمان بۆ پرسەکە کردووە و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکەین".
باکگراوند: ئەمڕۆ دووشەممە ئاشکرا کرا لە کۆی 395 وانەبێژی دامەزراو لە زانکۆی ڕاپەڕین، 248 یان بە نایاسایی و بە تەزکیەی حیزبی لەلایەن بەرپرسانی یەکێتی دامەزراون، تەنانەت بەشێکیان هیچ پەیوەندییەکیان بە زانکۆکەوە نەبووە، بەڵکو کەسوکاری بەرپرسان بوون، ئەمەش نارەزایەتی و خۆپێشاندانی لێکەوتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە