ئاڤا نیوز
جارێکی دیکە عەرەبە هاوردەکان بە پاڵپشتی هێزە ئەمنییەکان، فشارەکانیان بۆ سەر جووتیارانی کورد دەستپێکردووەتەوە، لە گوندێکی خورماتوو مۆڵەتی تەنها سێ ڕۆژیان بە جووتیارانی کورد داوە دەستبەرداری زەوییە کشتوکاڵییەکانیان بن و تەنانەت گوندەکەش چۆڵ بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: هەزار و 500 دۆنم زەوی جووتیارانی کوردی گوندی تەپەسەوزی سەر بە قەزای خورماتوو کێشەی لەسەرە، زەوییەکان هی جووتیارانی کوردن و لە باوانیانەوە بۆیان ماونەتەوە، بەڵام لە سەردەمی ڕژێمی بەعش دراونەتە عەرەبە هاوردەکان.
زانیاریی زیاتر: ئێستا زۆربەی زەوییەکان لەدەست جووتیارانی کوردن، بەڵام عەرەبە هاوردەکان ناوەناوە بە بڕیاری دادگا و بە پاڵپشتی هێزە ئەمنییەکان دەیانەوێ دەستیان بەسەردا بگرنەوە، ئەمجارە نەوەک تەنها زەوییەکان، بەڵکو داوای چۆڵکردنی تەواوی گوندەکەش دەکەن، ئەمەش بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی گوندی تەپەسەوز کە دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانەی خورماتوو و دوایین گوندی کوردییە لەو سنوورە.
لەلایەکی دیکەوە: هەموو چاوەکان لەسەر بڕیاری پەرلەمانی عێراقن بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی مەجلسی قیادەی سەورەی ڕژێمی بەعس و گەڕاندنەوەی نزیکەی 300 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی بۆ جووتیارانی کورد و تورکمان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا فڕۆکەیەکی 60 ملیۆن دۆلاری لە دەریای سوور لەدەست دەدات
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی دەداتە وڵاتانی دراوسێ
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
دوو پێشمەرگە بەهۆی تەقینەوەی درۆنێک لە ئامێدی بریندار بوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
دوو پێشمەرگە بەهۆی تەقینەوەی درۆنێک لە ئامێدی بریندار بوون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
20ـەمین خولی پەیمانگەی کادیرانی پارتی بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەم پارتی: ئەحمەد تورک چارەسەری تیشک بۆ شێرپەنجە وەردەگرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆمار واژۆ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکات