ئاڤا نیوز
تا دێت بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلار زیاتر دادەبەزێت و ناسەقامگیری سیاسی و ئابووری، ئەو وڵاتە زیاتر پەرێشان دەکات، تمەنی ئێرانی لەمێژووی خۆیدا نزمترین بەهای تۆمارکرد.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ زیادبوونی هەر گرژییەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێدوانی تووندی بەرپرسانی ئەو وڵاتە، بەردەوام بەهای تمەنی ئێران ڕوو لە دابەزین دەکات.
زانیاریی زیاتر: دوو ساڵ لەمەوبەر نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە چوار ملیۆن و 280 هەزار تمەن بوو. بەڵام ئەمساڵ بەهای تمەن زیاتر دابەزی و هەر 100 دۆلارێک بەرامبەرە بە 7 ملیۆن و 150 هەزار تمەنی ئێرانییە.
لێدوانی فەرمی: سلێمان تاشان، شرۆڤەکاری ئابووری ئێران دەڵێت: ئەو کاتەی مەسعود پزیشکیان وەک سەرۆکی ئێران هەڵبژێردرا، تا ڕادەیەک بەهای تمەن سەقامگیر بوو، بەڵام دوای هێرشی مووشەکی ئێران بۆسەر ئیسرائیل لە 1ی ئۆکتۆبەر، بەهای تمەن زیاتر دابەزینی تۆمارکرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێرانی ئەمڕۆ لە هیچ سەردەمێکی دیکە ناچێت، کراوە بە وڵاتێکی پەراوێزخراوی ئابووری شڵەژاو، بەجۆرێک ژیانی خەڵکەکەی ڕۆژ دوای ڕۆژ خراپتر دەبێت و ئایندەی دراوەکەی بەرەو چارەنووسێکی نادیار دەڕوات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە