
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، گرافیک پەیڕەو ساڵح - ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات کۆنتڕۆڵی گرووپە چەکدارەکان بکات کە لە خاکی عێراقەوە هێرشدەکەنە سەر ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا، هاوکات داوای پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکانی وڵاتەکەشی لە بەغدا دەکات.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە و لوبنان، هێرشی گرووپە چەکدارەکانی عێراقیش بۆسەر ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا بەردەوامە، هەوڵەکانی حکومەتی عێراقیش بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان تائێستا بێ ئەنجام بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامداوە و تیایدا داوای لە حکومەتی عێراق کردووە پابەندی ئەرکەکانی بێت بۆ پاراستنی ئەمریکییەکان و، ئەوانەش ڕووبەڕووی یاسا بکاتەوە کە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا دەکەنە ئامانج.
لە لایەکی دیکەوە: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەگرنگی زانیووە عێراق نەبێتە بەشێک لە گرژییە هەرێمییەکانی ناوچەکە، بەپێویستیشی زانیووە عێراق کۆنتڕۆڵی گرووپە چەکدارەکان بکات کە لە خاکی عێراقەوە هێرش بۆسەر وڵاتان و بنکە سەربازییەکان ئەنجام دەدەن.
ئەوەش بزانە: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق هاوڕابوون کە بۆ دۆسییە هەرێمییەکانی ناوچەکە بەردەوام لە گفتوگۆ و ڕاوێژدابن، جەختیشیان لە بەهێزکردنی هاوبەشی ستراتیژیی نێوان بەغدا و واشنتن کردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا