وەزارەتی ناوخۆی عێراق وردەکاریی جێگیرکردنی پاسەوانی سنوور لە ئامێدی بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 2024-02-22

وێنەی هێزەكە- وەزارەتی ناوخۆی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە خاڵە سنوورییەکانی عێراق و تورکیا لە ناحیەی شێلادزێ جێگیرکراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: لە دوورترین شوێنی سەر سنوور لەگەڵ تورکیا، هێزێکی لیوای یەکی سنوور توانییان بەرە و خاڵی سفری سنوور بچن و خاڵە سنوورییەکان بگرنە دەست، کە دەکەوێتە ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی.
زانیاریی زیاتر: تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی سەربازی بۆ بنکە سەربازییە نوێیەكان دابین دەکرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی ناوخۆدایە، بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان بەشێوەیەکی کاریگەر بۆ چاودێریکردنی حاڵەتە گوماناوییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی کەسانی دەرەوەی یاسا.
باکگراوند: ڕۆژی 21-02-2024، هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق 13 کیلۆمەتر بەرەو ناوچەی نێروە و ڕێکان ڕۆیشتن، کە ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە کراونەتە ناوچەی قەدەغەکراو، بەمەش ژیان بۆ 85 گوند دەگەڕێتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە