کاریگەریی هەڵبژاردنی ئەمریکا لەسەر هەرێمی کوردستان؛ ستراتیژی واشنتن دەگۆڕێت؟
- کوردستان
- 5 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
ساڵ بە ساڵ و قۆناغ بە قۆناغ پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا هەنگاوی بەرەو باشتر و پێشتری ناوە، خاڵی گرنگ ئەوەیە لە ڕابردوودا سەرۆکی ئەمریکا لە دیموکراتەکان یان کۆمارییەکان بووبێت، هیچ لەو ستراتیژە نەگۆڕاوە کە ئەمریکا و هەرێمی کوردستانی پێکەوە گرێداوە.
وێنە گەورەکە: ڕەگوڕیشەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ شەستەکانی سەدەی ڕابردوو، ئەوکاتەی کورد شۆڕشی دژ بە داگیرکاری و دیکتاتۆریی بەعس دەستپێکرد. دواتر لە ساڵی 1992ـەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزرا، پەیوەندییەکان شێوازێکی فەرمییان بەخۆوە بینی.
زانیاریی زیاتر: لەدوای 2003 و ڕووخانی ڕژێمی بەعس، پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان زیاتر پەرەیسەند و ڕەهەندی سەربازی و ئەمنی زیاتری بەخۆوە بینی، ئەمەش زیاتر لەبەر هاوکارییەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای ئەمریکا لە ڕووخاندنی بەعس و دواتریش لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و پاشانیش لە تێکشکاندانی داعشدا.
پێدراوە ڕاستەکان: ئێستا گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان لە هەولێرە. هەرێمی کوردستانیش لە واشتنن نوێنەرایەتییەکی بەهێزی هەیە. هەردوولا لە پەیوەندییەکدان کە بە هاوبەشیی ستراتیژی ناودەبرێت.
لێدوانی فەرمی: بەیان سامی عەبدولڕەحمان، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دەرەوە و ژینگە بە ئاڤا نیوزی گوت: "دۆستایەتیی نێوان ئێمە و ئەمریکا زۆر گرنگە، لە دوای سەردانەکەی ئەمساڵی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی بۆ ئەمریکا، ئەم پەیوەندییانە چوونە قۆناغێکی نوێوە و پەرەی زیاتر بە پەیوەندییە ئابووریی و ئەمنییەکانی نێوان هەردوولا درا".
بابەتی ستراتیژی: بەشێکی گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان ئەو پابەندییە ستراتیژییەی ئەمریکایە کە لە بەرامبەر پاراستنی هەرێمی کوردستان هەیەتی، ئەمەش لە پەیوەندییەکانی نێوان سوپای ئەمریکا و هێزەکانی پێشمەرگە بە ڕوونی بەدیار دەکەوێت.
ئەو مانایەی دەگەیێنێت: بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو، هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی جێگیر و بەهێزی لەگەڵ سەرجەم حکومەتەکانی ئەمریکا هەبووە و کابینەی هەریەک لە کۆمارییەکان و دیموکراتەکان بە بایەخەوە لە پێگەی هەرێمی کوردستانیان ڕوانیوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت