
دیمەنی ژمارەیک کارمەندی کۆمیسیۆن لەگەڵ سکرین شووتی بەستەری پێشکەشکردنی داواکاری.
ئاڤا نیوز
بۆ بەڕێوەبردنی سەرژمێری لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پلاندانان دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان بەشێوەی گرێبەست و کاتی دادەمەزرێنێت و بۆ هەر مانگێک 250 هەزار دیناریان پێدەدات.
وێنە گەورەکە: سەرژمێری گشتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق 20-11ـی ئەمساڵ دەستپێدەکات، بەڕێوەبردنی پرۆسەکە پێویستی بە هەزاران کارمەندە، دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوازی پڕکردنەوەی فۆرم دادەمەزرێنرێن و بە ڕەچاوکردنی مەرجەکان دابەشی سەر پارێزگاکان دەکرێن.
بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی پلاندانان ئەو مەرجانەی بڵاوکردووەتەوە کە ئەو دەرچووانە دەبێت هەیانبێت، مەرجە لە هیچ دامودەزگایەک دانەمەزرابن و ئەو مەرجانە بیانگرێتەوە کە دانراون.
مەرجەکان: پێشکەشکار دەبێت لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی داواکاری پێشکەش بکات بەپێی قەزا - ناحیە - گەڕەک یان گوند، تەمەنی پێشکەشکار لە نێوان ( 20 بۆ 45 ) ساڵدا بێت، بڕی 250 هەزار دینار بۆ هەر مانگێک وەک شایستەی دارایی دیاریکراوە، لە ئەگەری پچڕاندنی لە کارکردن بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەسەر یەک، ئەوا مووچەی ئەو مانگە وەرناگرێت و گرێبەستەکە هەڵدەوەشێتەوە. هەروەها مەرجە پێشکەشکار شارەزایی هەبێت لە بواری ئامێرە ئەلیکترۆنییەکاندا (تابلێت)، بۆ هەر ڕۆژێک لەبری نانخواردن 10 هەزار دیناری پێدەدرێت.
لە ڕێگەى ئەم بەستەرەوە داواکارى پێشکەش بکەن: https://census-job-krd.com/
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە