ئاڤا نیوز
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێ، چاوەڕوانن لەم ڕۆژانە مووچەی مانگی 10 لەلایەن بەغدا بنێردرێت. دڵنیاییش دەدات مووچەی مانگەکانی 11 و 12 نافەوتێت.
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سێ ڕۆژە تیمێکی تەکنیکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی تێبینییەکانی لیستی مووچە لە بەغدایە و، چاوەڕوانن لەم ڕۆژانە مووچەی مانگی 10 خەرج بکرێت.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی گرفتەکانی لیستی مووچە گوتەبێژی حکومەت گوتی: "دەمانەوێت هیچ کەموکورتییەک لە لیستی مووچە نەمێنێ بۆنموونە بایۆمەتری و ئەوانی دیکە. تیمە تەکنیکییەکان بۆ چارەسەکردنی گرفتەکان دەچنە بەغدا، دەمانەوێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم کێشەکان چارەسەر بکەن، ئەوەی لە ئێمە داواکراوە جێبەجێی دەکەین و گەشبینین بگەینە ڕێککەوتن و کێشەکان چارەسەرببن".
لەلایەکی دیکەوە: لە وەڵامی پرسیارێکی مەجید خدر، پەیامنێری ئاڤا دەربارەی چارەنووسی مووچەی مانگەکانی داهاتووی فەرمانبەران ڕایگەیاند، " دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدەم لەوەی مووچەی مانگەکانی 11 و 12یان نافەوتێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
پارێزگای هەولێر و تاران ڕێککەوتنێکی نۆ خاڵیان واژۆ کرد
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا فڕۆکەیەکی 60 ملیۆن دۆلاری لە دەریای سوور لەدەست دەدات
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی دەداتە وڵاتانی دراوسێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بۆ گەنجینەکان: چەکی پارەکانتان ئامادە بکەن
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
وردبینی تەواو بوو؛ کەی مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت؟
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
دیوانی چاودێری دارایی عێراق: 25%ی فەرمانبەرانی کوردستان مووچەیان بەبانکی کراوە