هەولێر و بەغدا لەبارەی سەرژمێری لە سنووری ماددەی 140 گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 6 تشرینی دووەم

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێ، پشتوانی سەرژمێرین بەڵام تێبینییان هەیە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ لەبارەی تێبینییەکان دەکەن.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ کۆبووە و سێ پرسی تاوتوێ کرد، یەکێکیان سەرژمێری بوو. دواتر پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەت ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئاشكرا کرد.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی ڕایگەیاند: ئێمە ڕامان وایە سەرژمێری نابێت هیچ كاریگەرییەكی نەرێنی لەسەر پرسی ماددەی 140 هەبێت، بەڵام چەند تێبینییەكی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پرۆسەكە لە ناوچە كوردستانییەكان هەیە".
زانیاریی زیاتر: وتەبێژی حکومەت بەپێویستی دەزانێت ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی سەرژمێریدا مامەڵەیەكی تایبەتیان لەگەڵ بكرێت و دەڵێت: "كاتێكی كەممان لەبەردەم ماوە و لە ڕۆژانی داهاتوو هەولێر و بەغدا سەبارەت بە تێبینییەكان گفتوگۆ دەكەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە