هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: خاکی عێراق لە دۆخی شەڕی ناوچەکە دووربخەنەوە
- عێراق
- 7 تشرینی دووەم

دیمەنی کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، وێنە: INA
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت داوا دەکات خاکی عێراق لە دۆخی شەڕی ناوچەکە دووربخرێتەوە، ڕەتیشیدەکاتەوە خاکی عێراق وەک سەرچاوەیەک بۆ هێرشکردن یان وەڵامدانەوەی هێرشەکان دژی وڵاتان بەکارهێنرابێت.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە و لوبنان، هێرشی گرووپە چەکدارەکانی عێراقیش بۆسەر ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا بەردەوامە، هەوڵەکانی حکومەتی عێراقیش بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان تا ئێستا بێ ئەنجام بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە هاوپەیمانی پێکهێنەری حکومەتی فیدڕاڵە کۆبوونەوەی خولی خۆی ئەنجامدا و باسی لە دۆخی ناوچەکە، گۆڕانکارییە وەزارییە چاوەڕوانکراوەکان و دەرچوواندنی ئەو یاسائانە کرد کە ئاسانکاری بۆ کاری حکومەت دەکەن، داواشیکرد ماددەیەکی یاسای بودجە کە پەیوەستە بە نەوت هەمواربکرێتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت پابەندبوونی خۆی بە پەیامەکەی مەرجەعی باڵای شیعەکان ڕادەگەیەنێت و ڕەتیشیدەکاتەوە خاکی عێراق وەک سەرچاوەیەک بۆ هێرشکردن دژی وڵاتان بەکارهێنرابێت، جەختیش دەکاتەوە کە ئیسرائیل هەوڵی فراوانکردنی گرژییەکان و تێکدانی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە دەدات بۆیە پێویست خاکی عێراق لە دۆخی شەڕی ناوچەکە دووربخرێتەوە.
ئەوەش بزانە: لایەنەكانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، لایهنه پێكهێنەرەكانی حكومەتی عێراقن و لایەنەكانی سوننەو كورد تێیدا بەشدارن، جگە لە ڕەوتی نیشتیمانی شیعە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پشتیوانیی ئێران داوای خۆپیشاندان دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە