
ژمارەیەک تووشبووی سکچوون و ڕشانەوە لە شارەزوور - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای هەوڵەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی سلێمانی و شارەزوور، توانراوە چارەسەر بۆ توشوبووانی سکچوون بکرێت، وەزیری تەندروستیش لەوبارەیەوە دەڵێت "دوو ڕۆژی دیکە ئەنجامی زەرعی نەخۆشییەکە دەردەچێت".
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێکە نەخۆشی سکچوون لە قەزای شارەزوور بڵاوبووەتەوە، بەوهۆیەشەوە زیاتر لە دوو هەزار کەس بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕوویان لە نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف کردووە.
لێدوانی فەرمی: د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی گوت: پشکنینی سەرەتایی بۆ ئاوی خواردنەوە و پیسی نەخۆشەکان کراوە، دەرکەوتووە کە نەخۆشییەکە کۆلێرا نییە، بەهۆی هەوکردنی بەکتریاوە لە ئاوەکەدا بووە.
وەزیری تەندروستی دەڵێت: بەشێک لە نموونەکان زەرعی بۆ دەکرێت و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامی زەرعی بەکتریاکەش دەردەچێت.
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا دوو هەزار و 690 کەسی تووشبوو بە نەخۆشییەکە ناویان تۆمار کراوە، بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوفیان کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەخۆشەکان باریان لە سوک بۆ مامناوەند بووە، بەڵام یەکێک لە نەخۆشەکان دۆخی تایبەت بووە و بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی گواستراوەتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی تیمەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی و شارەزوور، بەهۆی بارانبارینی ڕۆژانی ڕابردوو و خراپی سیستمی ئاو لەسنووری شارەزوور، ئاوی خواردنەوە و ئاوی پیس تێکەڵبوون، ئەوەش بووەتە هۆی دروستبوونی نەخۆشییەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران