
کەناڵی ئاوی ئال ئیبراهیم لە قەزای سەید دەخیل - پارێزگای زی قار
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی قەزای سەید دەخیلی سەر بە پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق، تاکە سەرچاوەی ئاویان کەناڵێکی کشتوکاڵی دەستکردە و ئەویش بەرەو وشکبوون چووە، ئەوەش ژیانی 50 هەزار دانیشتووی قەزاکەی خستووەتە مەترسییەوە.
وێنە گەورەکە: کەناڵی ئاوی ئال ئیبراهیم سەرچاوەی سەرەکی ئاوی قەزای سەید دەخیلە و ئێستا ئاوەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، بۆیە هاوڵاتیانی قەزاکە نیگەرانن و دەڵێن، کێشەی کەمئاوییمان بۆ مەبەستی خواردنەوە و کشتوکاڵی بۆ دروستبووە.
لێدوانی فەرمی: هاشم محیبس، بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاو لە پارێزگای زیقار بە ئاڤا نیوزی گوت، دوو وێستگەی ڕەوانەکردنی ئاو لە پڕۆژەی ئاوی ئیسڵاحی گەورەوە بۆ کەناڵی ئاوی ئال ئیبراهیم لەکارکەوتوون ئەوەش هۆکاری کەمبوونەوەی ئاوی قەزای سەید دەخیلە، بۆیە ئێستا هەوڵەکان چڕکراونەتەوە تا لانیکەم یەکێک لە وێستگەکان بەکاربخرێتەوە و کێشەی ئاوی ئەو قەزایە چارەسەر بکرێت.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: بەهۆی کێشەی کەمئاوییەوە ساڵانە هەزاران هاووڵاتی لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق شوێنی ڕەسەنی خۆیان جێدەهێڵن و بەرەو ناوچەکانی دیکە کۆچ دەکەن کەمتر زیانی گۆڕانی ژینگەیان بەرکەوتووە.
لەلایەکی دیکەوە: حەیدەر عەزیز، قایمەقامی قەزای سەید دەخیل بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، کەناڵی ئاوی ئال ئیبراهیم سەرچاوەی سەرەکی ئاوی قەزاکەیانە و وشکبوونی کاریگەری گەورەی لەسەر ناوچەکەیان هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو هەوڵێک دەدەن کێشەکە چارەسەر بکەن، ئێستاش ئەو ماڵانەی بێ ئاون بە تانکەر ئاویان بۆ دابین دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەوتەی حەیدەر عەزیز، 97%ی دانیشتووانی قەزای سەید دەخیل لە دانیشتوانی گوند و ناوچە دوورە دەستەکان پێکهاتوون و بۆ ژیان پشتیان بە کشتوکاڵکردن بەستووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا