
دوو کەس لە تیمی سەرژمێری گشتیی کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی داتان لە خێزانەکان؛ وێنە ئەرشیڤە و بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە کە سەرژمێری ئەزموونی کرا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان داوا دەکات سەرژمێری گشتیی دوابخرێت تا بارودۆخێکی سیاسیی باشتر بۆ ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکرێت.
لێدوانی فەرمی: فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لەبەر ئەوەی تاوەکوو ئێستا کێشەی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان چارەسەر نەکراون، لانیکەم پێمان باشە ئەو سەرژمێرییە لەو ناوچانە دوابخرێت تا ئەو کاتەی ماددەی 140 جێ بەجێ دەکرێت".
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی پلاندانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هاونیشتمانیان لە بارەی سەرژمێری گشتی ئاگادار دەكاتەوە، کە لە ڕۆژانی 16 تا 19ـی ئەم مانگە كارمەندانی سەرژمێری سەردانی ماڵەكان دەكەن بۆ تۆماركردن و ڕێكخستنی فۆرمی خێزان كە خۆی لەدوو لاپەڕە دەبینێتەوە، بۆیە پێویستە لەو ڕۆژانەدا خێزانەكان لایەنی كەم كەسێكیان لە ماڵ بێت بۆ ئەوەی زانیاریی و بەڵگەنامەی خێزانی بدات بە تیمی سەرژمێری.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: ئەو بەڵگانەی پیشانی تیمی سەرژمێری بدرێن ئەمانەن: كارتی نیشتمانی، ناسنامە، ڕەگەزنامە و پاسپۆرت.
باگکراوند: بڕیاریشە هەر لە 20 و 21ـی ئەم مانگە بەهۆی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەیێنرێت و هاوكات دەوامی داموودەزگاكانیش ڕابگیرێت و بكرێتە پشووی فەرمی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە