ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز ئاشکرای دەکات بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی سەرژمێری پێچەوانەی ئەوەیە بڵاوکراوەتەوە و لە زیانی کوردە، چونکە شوێنی نیشتەجێبوون بە بنەما وەردەگیرێت و دەبێتە هۆی گۆڕینی جوگرافیای دانیشتووان بەتایبەت لە کەرکووک و سنووری ماددەی 140.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی پلاندانی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاونیشتمانیان ئاگادار دەكاتەوە ڕۆژانی 16 تا 19ی ئەم مانگە كارمەندانی سەرژمێری سەردانی ماڵان دەكەن بۆ تۆماركردن و ڕێكخستنی فۆرمی خێزان. دواتر ڕۆژانی 20 و 21ی مانگ قەدەغەی هاتووچۆ ڕادەگەیێنرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە تۆمارکردنی داتاکان بۆ ئەوەی سەرجەم خەڵک بەدروستی تۆماربکرێن.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: ئاڤا بەدواداچوونی بۆ بڕیارەکەی حکومەتی عێراق کردووە بەتایبەت لە کەرکووک و سنووری ماددەی 140، دەرکەوتووە سەرژمێریی ساڵی 1957 تەنیا بۆ بەراوردکاری بەکاردەهێنرێت تاوەکو بزانرێ ئەوانەی ئەوکات لە شوێنی خۆیان ماون یان نا، بۆ نموونە کەسێک ساڵی 1957 لە ناحیەی شوان بووە لە کەرکووک، بەڵام ئێستا لە هەولێر نیشتەجێیە، لەدوای ئەم سەرژمێرییە وەکو هاووڵاتییەکی هەولێر هەژمار دەکرێت و مافی بەسەر کەرکووکەوە نامێنێت، واتە بەپێی شوێنی نیشتەجێبوونە نەوەک شوێنی ڕەسەنی خۆیان.
کاریگەری و لێکەوتەکان: لە سەردەمی ڕژێمی بەعس تا ساڵی 2003، دواتر لە ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و تا ئێستاش، بەردەوام کورد لە کەرکووک و سنووری ماددەی 140 دەرکراون و عەرەب هاوردەکراون و لە شوێنیان نیشتەجێکراون، تەنانەت لە چەند ناوچەیەک بۆ نموونە لە قەزای خورماتوو، لە ڕووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر هەزاران کورد دەرکران و ئێستا ڕێگەی گەڕانەوەیان پێنادرێت. هەرچەندە لە سەرژمێری نەتەوە و ئایین و مەزهەب لادراوە، بەڵام ئەم سەرژمێرییە دەبێتە هۆی گۆڕینی جوگرافیای دانیشتووان، چونکە ئێستا ئەو هاووڵاتیانە لە هەر شوێنێک نیشتەجێبن دەبنە خەڵکی ئەو شوێنە.
لەلایەکی دیکەوە: فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لەبەرئەوەی تاوەکو ئێستا کێشەی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان چارەسەر نەکراوە، لانیکەم پێمان باشە ئەو سەرژمێرییە لەو ناوچانە دوابخرێت تا ئەو کاتەی ماددەی 140 جێبەجێ دەکرێت ."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت