دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە بەغدا - نامەی هەڕەشەئامێزی دوو کەس
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک نامەی هەڕەشەئامێز لە بەغدا هەڵدراوەتە نێو ژمارەیەک ماڵەوە و داوایان لێ دەکەن ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.
وێنە گەورەکە: لە ناوچەی زەعفەرانییەی بەغدا، دوو کەس نامەی هەڕەشە ئامێز فڕێ دەدەنە نێو چەند ماڵێکەوە و داوای چۆڵکردن لە خاوەنەکانیان دەکەن.
لە پەیامنێرەوە: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە بەغدا ڕایگەیاند: ڕووداوەکە لە گەڕەکی زەعفەرانی بەغدا ڕوویداوە، دوو کەس نامەیەکیان فڕێ داوەتە نێو چەند ماڵێکەوە و بە ئایەتێکی قورئانییەوە هەڕەشەی چۆڵکردن لە ماڵەکانیان دەکەن، هاوکات لە نامەکەدا نووسیویانە: "مۆڵەتی یەک هەفتەتان لەپێشە بۆئەوەی ئەو خانووە چۆڵ بکەن، ئەگەرنا خۆت و ژنەکەت دەکوژرێن".
ئەمەش بزانە: دەروون مەلا ناجی ئاماژە بەوە دەکات کە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستی بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە کردووە و تا ئێستاش هیچ خێزانێک سکاڵایان لە پۆلیس تۆمار نەکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا