
دوو کارمەندی سەرژمێری لە کاتی ئەرکدا، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
هەشت ڕۆژ ماوە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان، زیاتر لە 60 هەزار کەسیش ناویان بۆ فۆرمی کارمەندانی سەرژمێری پڕکردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: گۆهدار محەممەد، سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی سەرژمێری بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: زیاتر لە 60 هەزار کەس فۆڕمی دامەزراندنی کارمەندی بۆ پرۆسەی سەرژمێری پڕکردووەتەوە، هاوکات زیاتر لە 15 هەزار کارمەندی بژمێر بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان پێویستین، لە دوو ڕۆژی داهاتووشدا ناوی بژمێرەکان بڵاو دەکرێتەوە.
ئەمەش بزانە: سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی سەرژمێری دەڵێت: دوای ڕاگەیاندنی ناوی بژمێرەکان، کارمەندەکان بەشداری لە خولێكی راهێنان تایبەت بە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە و بەکارهێنانی تابلێتەکان دەکەن، هاوکات فێری دەکرێن کە چۆن ماڵ و شوێنەکان دەدۆزنەوە و ماڵی دووبارە تۆمار ناکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بژمێر ئەو کەسەیە کە دەچێتە ماڵان، وە تەواوی زانیارییەکانی پەیوەست بە سەرژمێری بە وردی تۆمار دەکات.
باکگراوند: بڕیارە لە 20 و 21ـی ئەم مانگە، بەهۆی ئەنجامدانی سەرژمێری گشیتییەوە، قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەیێنرێت، هاوکات دەوامی فەرمانگە ڕادەگیرێت و دەبێتە پشووی فەرمی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە