
پاڵاوگەی بێجی- وێنە: INA
ئاڤا نیوز
دوای 10 ساڵ لەکارکەوتنی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پاڵاوگەی بێجی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین کردەوە.
بۆچی گرنگە: بێجی گەورەترین پاڵاوگەیە لە عێراق، ئەمڕۆ سەرجەم بەشە لە کارکەوتووەکانی خرانەوە کار و بە گوتەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئیدی پێویستیان بە هاوردە کردنی سووتەمەنی نابێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوای نەمانی داعش لە شارەکە، بەشێکی زۆری کەل و پەلەکانی پاڵاوگەکە بێشەروشوێن بوون، هێزە چەکدارەکانی سەربە حەشدی شەعبی بەوە تۆمەتبار کران کە بەشێک لە پارچە بچووکەکان و کەل و پەلە گرنگەکانی ئەو پاڵاوگەیە دەگوازنەوە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و سووریا لەوێوە دەفرۆشرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمیی: وەزارەتی نەوتی عێراق لە 18-08-2023 بڵاویکردەوە: ئامێرە ونبووەکان پێکهاتبوون لە کۆمپرێسەر بۆ یەکەی باشترکردنی بەنزین، کۆمپرێسەری هایدرۆجین و هایدرۆلیک، پەمپی یەکەکانی پاڵاوتن، ماتۆڕی کارەبایی، وۆلڤ و ژمارەیەکی زۆر لە ئامێری کۆنترۆڵ و سیستەم.
لێدوانی فەرميی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە مەراسیمی کردنەوەی پاڵاوگەکە ڕایگەیاند: ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ کۆتایی هێنان بە هاوردەکردنی سووتەمەنی لە دەرەوە.
باکگراوند: پاڵاوگەی بێجی توانای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی زیاترە لە 150 هەزار بەرمیل.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا