
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و پاتریك دۆرێك، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و پاتریك دۆرێك، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كۆبوونەوە پرسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان و سەرژمێریان تاوتوێ کرد.
بڵاوكراوەی فەرمی: حكومەتی هەڕێمی كوردستان بڵاوی كردەوە: باڵیۆزی فەڕەنسا پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی لە سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی كرد، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتوو و بەهێز لە زووترین کاتدا لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکاریی و پێشهات و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە و جیهان.
زانیاریی زیاتر: هەردوولا بیروڕایان لەبارەی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرد و جەختیان لە پێویستیی دابینکردنی شایستە دارایی و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.
لەلایەکی دیکەوە: لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی دوا ئامادەکارییەکانی تایبەت بە پرسی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق کرا.
لەلایەكی دیكەوە: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی دووپاتی كردەوە هەرێمی کوردستان پشتیووانی لە پرۆسەکە دەکات بۆ مەبەستی گەشەپێدان، بەڵام سەرنج و تێبینیشی لەسەر پرۆسەکە هەیە کە پێویستە بەلاڕێدا نەبرێت و بۆ مەبەستی سیاسی بەکار نەهێنرێت، هاوکات پرۆسەکە هیچ کاریگەرییەکی نەرێنیشی لەسەر جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور و یەکلاکردنەوەی پرسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە