هەرێمی کوردستان لە 48 کاتژمێری داهاتوو داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 12 تشرینی دووەم

گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
چاوەڕوان دەکرێت لە 48 کاتژمێری داهاتوودا هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی بخاتە سەر هەژماری دارایی حکومەتی عێراق، دوای ئەوەش بەغدا گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "بەغدا هەندێک تێبینی لەسەر لیستی مووچە هەبووە و ئێمەش ڕوونکردنەوەمان پێداون، ئەوەی لەبارەی گەڕاندنەوەی لیستی مووچە دەگوترێت ڕاست نییە، وردبینی کراوە و لیست نەگەڕێنراوەتەوە".
لەلایەکی دیکەوە: "بەغدا چاوەڕوانی ئەوەیە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق، سبەی یان ڕۆژی پێنجشەممە داهاتی نانەوتیان بۆ دەنێردرێت" سەرچاوەکەی ئاڤا وادەڵێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لەبارەی وادەی ڕەوانەکردنی یەکەم گوژمەی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، "ڕۆژی پێنجشەممە یاخوود یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، بەغدا گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی 10 دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز